ئێران؛ لە ساڵێکدا 10 هەزار کۆرپەلە بە یاسایی لەباردەبرێن

ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار کۆرپەلە لە ئێران لەباردەبرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەپرسێکی تەندروستیی ئێران ئاشکرای دەکات ساڵانە نزیکەی 80%ی لەباربردنی کۆرپەلە لە وڵاتەکە بە نایاسایی ئەنجام دەدرێت.

سلێمان حەیدەری بەڕێوبەڕی گشتی چاودێریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند؛ بە هۆکاری پزیشکی و تەندروستی، ساڵانە 10 هەزار کۆرپەلە لە وڵاتەکە لەبار دەبرێن و ژمارەیەکی زۆریش بە نایاسایی و ناتەندروست لەبار دەبرێن.

بە وتەی حەیدەری لەباربردنی کۆرپەلە بەشێوەیەکی نایاسایی و ناتەندروست لە ماڵەکان و لە شوێنی نهێنی و لە رێگەی دەرمانی خوێنبەربونەوە لە ئێران ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ نزیکەی 70 بۆ 80% لەباربردنەکانی کۆرپەلە لە ئێران بە شێوەی نایاسایی و بە بێ بونی پزیشکی پسپۆڕ و لە درەوەی کلینیکە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت.

لە ئامارەکانی ئێراندا دەرکەوتوە ساڵانە نزیکەی 370 هەزار بۆ 530 هەزار کۆرپە بە شێوازی جیاواز و بە نایاسایی لەبار دەبرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار