وەزیرى بازرگانیى عێراق: لەبرى ئارد دەتوانن 120 سەموون یان 90 نان وەربگرن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بازرگانی عێراق وردەکاری پرۆژەی "نانی پاڵپشتیکراو"ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت،  هەر هاوڵاتیەک دەتوانێت لەبرى بەشە ئاردى مانگانە 120 سەمون یان 90 نان وەربگرێت.

داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "دەست ده‌كه‌ین بە جێبەجێکردنى دەستپێشخەریى گۆڕینى بەشە ئاردى مانگانە بە نان و سەمون بۆ ئەو خێزانانەى کە خوازیارن، گۆڕینى ئاردەکە خۆویستانەیە تاوەکو لەبەرامبەردا هەر ئەندامى خێزانێک 120 سەمون یان 90 نانى بازاڕى پێ بدرێت کە رۆژانە دەکاتە دەکاتە چوار سەمون یان سێ نان".

وەزیرى بازرگانیی عێراق دەڵێت، گۆڕینى ئاردەکە خۆویستانەیە تاوەکو لەبەرامبەردا هەر ئەندامى خێزانێک 120 سەموون یان 90 نانى بازاڕى پێ بدرێت کە رۆژانە دەکاتە دەکاتە چوار سەموون یان سێ نان.

غەریرى گوتیشى:" ئەو هەنگاوە لەسەر بنەماى توێژینەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بووە لەبارەى ئەو خێزانانەى کە لە ماڵەکانیان نان دروستناکەن. ئەو دەستپێخشەرییە بڕە پارەیەکى زۆر دەگەڕێنێتەوە کە لە نێوان هاووڵاتیان و بریکارەکانى ئارد دەفەوتێت و خێزانەکان بەشە ئاردەکانیان بە نرخێکى کەم دەفرۆشنەوە کە ناگاتە نرخى بەرهەمهێنانى".

وەزیری بازرگانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، یەکەمجار پڕۆژەکە لە "ناوچە دەوڵەمەندەکان" دەستپێدەکات و بەشێوەی ئارەزمەندانە دەبێت، هەر خێزانێک بیەوێت بە شێوەی نان و سەمون وەربگڕیت لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار