دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: نرخی پیاز بکەرە لیرەیەک من خۆم لە زیندان نایەمە دەرەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا بۆ ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر وڵات بەرەو هەرزانی ببات، بەڵێن بێت خۆی لە زینداندا دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی 2016ەوە زیندانیکراوە و لەگەڵ بانگەوازەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام حکومەتی تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات، لەبارەی دۆخی ئابوری تورکیا لە رێگەی تویتێکەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

پەیامەکەی دەمیرتاش بەم شێوەیەیە، " بەڵێنی ئەردۆغان کە ٢١ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە ئەمەیە، ' سەلۆ لە زینداندا دەهێڵمەوە'. تو بەهای دۆلار بۆ ٥ لیرە، نرخی نان و پیاز بۆ یەک لیرە، نرخی گۆشت بۆ ٥٠ لیرە دابەزێنە و رێژەی هەڵاوسان بۆ ٢٪ دابەزێنەوە: بەڵێن بێت، من خۆم لە زینداندا دەمێنمەوە و نایەمە دەرەوە."

هەرچەندە بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایانگەیاندووە کە ئەگەر ببنە دەسەڵاتدار بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی جێبەجێ دەکەن، بەڵام داواکاری کۆماری تورکیا لە دوایین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێدا کە ١٥ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، داوای کرد حەوت جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار