ئەمریکا سزای نوێ دژی ئێران دەسەپێنێت

شەش کۆمپانیا و چوار بازرگان بەهۆی درۆنەکانی ئێران سزا دەدرێن

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (مۆهاجیر) لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا سزادانی شەش کۆمپانیا و ژمارەیەک بازرگانی بەهۆی دابینکردنی کەرەستە و ئامێرەکانی دروستکردنی درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران راگەیاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ چوار بازرگان و شەش کۆمپانیایەی لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەهۆ دابینکردی ئامێرەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران سزا داوە.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینە چوار بازرگان کە یەکێکیان هاوڵاتیی ئێرانە و ئەوانی دیکەیان هاوڵاتی مالیزیا و چین-ن دەستیان هەبوە لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران.

ئاماژە بەوە کراوە جگە لە کۆمپانیایەکی ئێرانی، سزا بەسەر سێ کۆمپانیای  چین و کۆمپانیایەکی هۆنگ کۆنگ و کۆمپانیایەکی مالیزیا سەپێنراوە کە دەستیان هەبوە لە دابینکردنی ئامێری ئەلیکترۆنی و پارچەی تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار