ئێران دوو هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رادەستی سوپاکەی دەکات

سوپا: ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەهێزکردنی هێرشەکانی دەرەوەی سنوری ئێرانە

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە رادەستی سوپای ئێران دەکرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی سوپاکەی دەکات و رایدەگەیەنێت ئامانجیان بەرزکردنەوەی توانای سەربازیی و چاودێریی سنورەکانی وڵاتەکەیەتی.

ناوەندی راگەیاندنی سوپای ئێران (ئەرتەش) ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە؛ دوو هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی وەزیری بەرگریی و سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکان و ژمارەیەک فەرماندەی باڵا رادەستی هێزەکانی سوپا کراوە.

ئاماژە بەوە کراوە؛ ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە جۆری پێشکەوتون و توانای سەربازیی سوپا بۆ چەند هێندە بەرز دەکەنەوە و زۆربەیان توانای هەڵگرتنی موشەکیان هەیە و ئەرکی سەرەکیان چاودێریی و بەرەنگاربونەوە ئامانجە جوڵاوەکانە.

سوپا رونی کردوەتەوە رادەستکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکانە لە چوارچێوەی بەشێک لە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی بەرگریی و سوپا بوە بە ئامانجی بەهێزکردنی پاراستن و چاودێریی زیاتری سنورەکانی وڵاتەکە و هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە دەرەوەی ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار