«قەیرانی دارایی‌و کەمیی سووتەمەنی رێگرە لەدابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری»

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: زۆرجار گەیشتووینەتە ئەوەی 23 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەدات كەقەیرانی دارایی رێگرە لەدابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری و دەشڵێت:" زۆرجار گەیشتوینەتە ئەوەی 22 تا 23 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدەینە هاوبەشانی كارەبا".

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵ و وتەبێژی كارەبای حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" ئێمە لەڕووی بەرهەمهێنانەوە كارمان كردووە و بەرهەممان زیادكردووە، هەروەها لەڕووی تۆڕو وێستگەكانەوە بینامان كردووە بەپێی خواست و پێداویستی هاوبەشانی كارەبا، لەتۆڕی دابەشكردنیش فراوانكاری كراوەو بەردەوامیشە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد هەموو ئەوكارانە كراوە لەبەرامبەریشدا بۆ كۆنترۆڵی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوە دروستەكەی و پریپەید بۆ ئەوەی هاوبەشان ئاگایان لەوەبێت كارەبا چۆن بەكاردەهێنن و چەند پارە دەدەن، هەموو ئەو هەنگاوانە ئامانجی وەزارەتی كارەبان و بەدڵنیاییەوە ئامانجی وەزارەت ئەوەیە بتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری دابین بكات.

ئومێد ئەحمەد وتیشی:" پلانەكانمان روونە بەڵام ئەوەی كەدیار نییە پێداویستیەكانی ئامانجەكەی ئێمەیە، زۆرجار گەیشتووین بەوەی كە 22 بۆ 23 كاتژمێر كارەبا بەرهەم بهێنین، یاخود بیگەیەنینە 24 كاتژمێری بەڵام قەیرانی دارایی و گرفتی سوتەمەنی و بابەتی لابەلا رووی تێكردووین وایلێكردووین نەك لەشوێنی خۆمان بمێنینەوە بەڵكو پاشەكشەش بكەین".

ئومێد ئەحمەد ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەوەی لەشوێنی خۆی نامێنێتەوە خواستی كارەبایە، گەشەی دانیشتوان و پێویستی هاوبەشانی كارەبایە بەوزەی كارەبا بۆیە پلانەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكرایە و بەشێوەیەكی باش دەستیپێكردووەو  ئەگەر ئەو پێداویستیانەی هەیە چارەسەر بكرێن، ئەوكات" بەدڵنیاییەوە بەپلانە زانستیەكان بەرهەمهێنانی كارەبا دەگەیەننە 24 كاتژمێری و ئەوكات رایدەگەیەنین كارەبای نیشتمانی بووەتە 24 كاتژمێری".

 


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار