راپرسیەک: دەنگەکانی ئەردۆغان لە ئەڵمانیا لەنێو هاوڵاتیانی تورکیادا نزیکەی ٥٪ کەمی کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی راپرسیەک، دەنگەکانی ئەردۆغان لە ئەڵمانیا بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ نزیکەی ٥٪ کەمی کردووە.

ئینیستیتوی پەیوەندیەکانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لەنێو هاوڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا ئەمجامدا.

بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ لەو وڵاتە ٤.٨٪ کەمی کردووە.

راپرسیەکە لەبارەی دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەنێو هاوڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا بەم شێوەیەیە:

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە پێشتر ٦٤.٨٪ی دەنگەکانی بەدەست دەهینا دەنگەکانی بۆ ٦٠٪ دابەزیوە.

دەنگەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل (ئۆپۆزسیۆن) ٣٦٪ دەبێت.

دەنگەکانی موحەڕەم ئینجە کاندیدی پارتی مەملەکەت و سینان دۆغان هاوپەیمانی ئاتاش هەر یەکەیان ٢٪ دەبێت.

بەگویرەی راپرسیەکە ١٠٪ی دەنگدەرانیش تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە یاخود دەنگ نادەن.

هەروەها ئینیستیتوکە لەبارەی دەنگی پارتە سیاسیەکانی تورکیا لە ئەڵمانیا راپرسی ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە:

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٥٠٪. بەگوێرەی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگەکانی نزیکەی ٦٪ کەمی کردووە.

پارتی گەلی کۆماری کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ١٥.٦٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابووە دەنگەکانی بۆ ١٦٪ زیاد دەکات.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ١٤.٨٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو، لە ریگەی پارتی چەپی سەوزەوە دەنگەکانی بۆ ١٧٪ زیاد دەکات.

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستیش دەنگەکانی لە ئەڵمانیا لە دەوروبەری ٧٪ دەبێت.

پارتەکانی دیکەش لە ئەلمانیا ٥٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار