سوپای سودان ڕایگەیاند هەماهەنگی دەکات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی بیانی لەو وڵاتە بە فڕۆکەی سەربازی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای سودان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند هەماهەنگی دەکات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی و بەریتانی و چینی و فەڕەنسی و دیپلۆماتکارانی سودان بە فڕۆکەی سەربازی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕی خوێناوی ئەو وڵاتە گەورەیەی ئەفریقای گرتووەتەوە چووەتە دووەم هەفتەیەوە.

سوپای سودان ڕایگەیاند ژەنەڕاڵەکایان عەبدول فەتاح بورهان لەگەڵ ڕێبەرانی چەند وڵاتێک قسەی کردووە کە داوایان کردووە هاوڵاتیان و دیپلۆماتکارەکانیان بە سەلامەتی لە سودان چۆڵ بکەن و ڕازیبووە بە هەماهەنگی کردن بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی بیانی لەو وڵاتە،  لە کاتێکدا زۆربەی فڕۆکەخانە سەرەکییەکان بوونەتە مەیدانی شەڕ و جوڵەی دەرەوەی شاری خەرتومی پایتەخت زۆر مەترسیدارە.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند سەرباز و کەلوپەلی زیاتر دەگوازێتەوە بۆ بنکەیەکی دەریایی لە  جیبۆتی لە کەنداوی عەدەن بۆ ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەڵام بەڵام کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هیچ پلانێکی نییە بۆ گواستنەوەی نزیکەی 16 هەزار هاوڵاتی ئەمەریکی کە بە هەماهەنگی حکومەت لە سودان گیریان خواردووە.

هەروەها سەبارەت بە هاوڵاتیانی عێراقی لەو وڵاتە  رۆژی شەممە، 22ـی نیسانی 2023، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "وەزارەتی دەرەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی دۆست دەکات بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی عێراقی له سوودان بەشێوەیەکی سەلامەت بگەڕێندرێنەوە". 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە کاری لەپێشینەیان دابینکردنی هاوکارییە بۆ کۆمەڵگەی عێراقی لە سوودان. 

ئەحمەد سەحاف گوتی: "کاری هەرە لەپێشینەمان دابینکردنی هاوکارییە بۆ کۆمەڵگە شکۆمەندەکەمان لە سوودان و بۆ ئەو مەبەستەش هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەو پرسەوە دەکەین".  

هاوکات، هەریەکە لە سعودیە، ئوردن و پاکستان رایانگەیاند کە نێردە و هاووڵاتییەکانیان لە سوودان دەکشێننەوە.

تەنانەت لە کاتێکدا لایەنە شەڕکەرەکان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ڕازی بوون بە ئاگربەستێک بۆ پشووی سێ ڕۆژەی موسڵمانان لە جەژنی ڕەمەزاندا، بەڵام تەقینەوە و تەقەکردن لە سەرانسەری خەرتوم ڕۆژی شەممە دەنگی دا. هەروەها دوو هەوڵی ئاگربەست لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە خێرایی شکستیان هێنا.

بەگوێرەی تەندروستیی جیهانی، لە دەستپێکی شەڕەکەوە، لانیکەم 413 کەس کوژراون و سێ هەزار و 551 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار