دانیمارک سەرباز و راوێژکارە سەربازییەکانی لە عێراق و سووریا دەکشێنێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دانیمارک سەرباز و راوێژکارە سەربازییەکانی لە عێراق و سووریا دەکشێنێتەوە. ئەوان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جێگیرکرابوون.
وەزارەتی بەرگریی دانیمارک لە ڕاگەیەندراوێکدا دوێنێ شەممە بڵاویکردەوە، وڵاتەکەمان ئەو سەرباز و راوێژکارە سەربازییانەى لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی چەتەکانى داعش لە عێراق و سووریا جێگیرکرابوون دەکشێنێتەوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەیەک هۆکار لە پشت کشانەوەى هێزەکانمان لە عێراق و سوریا لەوانەش لاوازبوونی داعش و پێویستیی دانیمارک بە بەهێزکردنی ئاساییشی نێوخۆی وڵاتەکەمان.
جێگەیباسە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەم بڕیارە ئەوەیە کە بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، ستراتیجییە نوێیەکەی ناتۆ وا دەخوازێت کە هاوپەیمانەکانی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ئەگەری هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکانیان، چاوەڕێی پشتیوانیی ئەمریکا نەکەن، بەڵکو پێویستە سەربازەکانیان زیادبکەن بۆ ئەوەی ئەگەر رووسیا هێرشی کردە سەر سنوورەکانیان، بتوانن تێکیبشکێنن.
دانیمارک لە مانگى تەممووزی ساڵى ٢٠١٤ـەوە بووەتە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی چەتەکانى داعش و لەوچوارچێوەشدا ٣٠٠ سەرباز و راوێژکاری سەربازی لە عێراق و سووریا جێگیرکراون.