فۆریگن پۆڵسی: ئەگەری هەیە ئەردۆغان کە شکستی هێنا دادگایی بکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی فۆریگن پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاند، ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرنەکەوێت، پێناچێت بە ئاسانی دان بە شکستەکەیدا بهێنێت و لە ئەگەری کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی پێدەچێت دادگایی بکرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا، میدیاکانی جیهانیش گرنگیەکی زۆر بە هەڵبژاردنەکان دەدەن و هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاودەکەنەوە.

ڕوبن سیلڤەرمان رۆژنامەنووسی رۆژنامەی فۆریگن پۆلیسی ئەمریکی راپۆرتێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە ناونیشانی ' لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا سەرۆککۆمار شکست بهێنێت، چی روودەدات؟ کەس نازانێت" بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دوای ٢٠ ساڵ لە حوکومڕانی، بەهۆی لاوازی سیاسەتی ئابوری و بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، ئەردۆغان دەنگەکانی لەدەست دەدات، بەڵام ئەگەر شکست بهێنێت، پێناچێت بە ئاسانی دەستبەرداری کورسیەکە بێت.

ڕوبن سیلڤەرمان باسی ئەوەشی کرد کە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٥٠ دەبێت کە پارتی دیموکرات، لە بەرامبەر پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەرکەوت و ژمارەیەکی زۆر پارتی سیاسی توانیان بچنە پەرلەمانەوە و بەم شێوەیە پارتی دیموکرات دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی جەهەپەدا گرت.

هەروەها دەشڵێت، ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئەردۆغان بە دیکتاتۆر بەناو دەکات و ئەگەر ئەردۆغان کورسیەکەی لەدەست بدات، دوور نییە دادگایی بکرێت. بۆیەش گونجاوە ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستێکی 'ئەرێنی' بگرێتەبەر بە دیاریکردنی ستراتیژییەک، وەک لە هەڵبژاردنەکانی ئۆپۆزسیۆن گرتیەبەر، بۆ ئەوەی ڕێگری لە 'ئەم ترسە'ی ئەردۆغان و دەرئەنجامەکانی بکات.

ڕوبن سیلڤەرمان لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەشی کردووە کە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی کلچدارئۆغلۆ پێویستیەکە، لەبەرئەوەی بە شێوەیەک کە نمونەی کەم بووە، ئەردۆغان هەوڵیداوە نەیارەکانی ڕاپێچی زیندانەکان بکات. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵیشی وەک نمونە هێنایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار