خەزەرجی پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی: جەخت لە پەسەندکردنی بودجە دەکەینەوە بەو شێوەی ئێستا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو چوارچێوەیە جەخت لە پەسەندکردنی بودجە دەکەنەوە بەو شێوەی ئێستا.

موهەنەد خەزەرجی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ یەکشەممە ، بە ئاژانسی هەوڵی عێراقی راگەیاند، ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریانداوە کە دەبێت بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ بەوشێوەی ئێستا پەسەندبکرێت.

 راشیگەیاند، ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی کابینەکەی سوودانی دەکەن بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە و گوتیشی: "هەوڵی نائومێدکەر هەبوو لەلایەن هەندێک کوتلەی سیاسییەوە بۆ ئاستەنگی دروستکردن لە پەسەندکردنی بودجە".

رۆژی 18ـی نیسان فەرمانگەی میدیایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆتاییەکانی دانیشتنی ژمارە (20)ـی ئەم خولەی دەکرد، کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا بۆ کاتێکی نادیار، دوای ئەوەی کۆتاییهات بە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆی پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە.

هاوکات لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، حەلبووسی داوای لە لیژنەی دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتەکان لەسەر هێڵبن و بانگهێشتیان بکەن بۆ لیژنەکان بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا رەشنووسی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبکرێت بە لەبەرچاوگرتنی سەرجەم تێبینی و سەرنجەکانی پەرلەمانتاران لەسەر بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاساکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار