لە سێ رۆژی جەژندا 116 کەس بە روداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

لە ساڵێکدا 17 هەزار کەس لە ئێران بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن

روداوێکی هاتوچۆ لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداە و رۆژنامەیەک ئاشکرای دەکاتەوە لە ساڵیکدا 17 هەزار کەس لە روداوەکانی هاتوچۆ لەو وڵاتە گیانیان لەدەست دەدەن.

پۆلیسی هاتوچۆی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ لە سێ رۆژی جەژندا 116 کەس لە روداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 600 کەسیش لەو روداوانەدا بریندار بون.

پۆلیس ئاماژەی بەوە کردوە؛ هۆکاری 82%ی روداوەکانی هاتوچۆ ، خێرایی و نەبونی سەرنجی شۆفێران و پێشکەوتنی نایاسایی بوە.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی (هەم میهەن) بڵاوی کردوەتەوە لە یەک ساڵدا نزیکەی 17 هەزار کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەست دەدەن.

نەپارێزراوبونی ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانی ناوخۆی ئێران و خراپی رێگاوبان و هەڵەی شۆفێران بە سەرەکیترین هۆکاری روداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی زۆری قوربانییان لەقەڵەم دراوە.

ئێران یكێکە لەو وڵاتانی جیهان کە زیاترین روداوی هاتوچۆی هەیە و زۆررترین کەس لەو وڵاتە بەهۆی روداوی هاتوچۆ دەبنە قوربانیی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار