ئێران سزادانی ئەوروپا و بەریتانیا رادەگەیەنێت

سزاکانی ئێران 16 بەرپرس و سێ دامەزراوەی بەریتانیا و ئەوروپا دەگرێتەوە

بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی بەریتانیا و ئەوروپا سزا دەدات و تۆمەتباریان دەکات بە هاندنی توندوتیژی و تیرۆر دژی کۆماری ئیسلامی.

ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا سزایان بەسەر چەند بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی ئێراندا سەپاند، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک کاردانەوەیەک ژمارەیەک سزای دژی بەریتانیا و ئەوروپا راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ وەک کاردانەوە بە دەستوەردانەکانی ئەوروپا و بەریتانیا لە کاروباری ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک لە بەرپرسان و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتانە سزا دەدات.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە: بەهۆی گەمارۆکای بەریتانیا و ئەوروپا دژی وڵاتەکەی و هاندانی توندوتیژیی و پشتیوانیی لەو گروپانەی کە کۆماری ئیسلامی بە تیرۆریست لەقەڵەمیان دەدات 11 بەرپرس و پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا و پێنج بەرپرس و سێ دامەزراوەی بەریتانیای سزا داوە.

سزاکای ئێران دژی ئەو بەرپرس و دامەزراوانە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا ژمارەیەک سزای نوێیان لە دژی بەرپرسانی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران ئاشکرا کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار