ئەمریکا پوچەڵکردنەوەی هێرشی ئەلیکترۆنیی ئێران ئاشکرا دەکات

ئەمریکا: گروپێکی هاککەری ئێران هەوڵی دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان داوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئەمریکی هەوڵەکانی ئێران بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات و فەرماندەیەکی سوپا دەڵێت: هەوڵەکانی ئێران پوچەڵ کراوەتەوە.

رۆژنامەی (واشنتۆن) پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای دەکات گروپێکی هاککەری ئێران بە ناوی (بێچوە پشیلەی پێشڕەو) هێرشیان کردوەتەوە سەر سیستمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەڵام سوپا توانیویەتی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە پوچەڵ بکەنەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ساڵی 2020 گروپە هاککەرەکە هەوڵی گۆڕانکاریی و دەستکاریی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان داوە و ویستویانە بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ناڕاست هەڵبژاردنەکان بخەنە ژێر گومانەوە.

لە لایەکی دیکەوە ویلایم هارتمەن، فەرماندەی هێزی نیشتیمانی ئەمریکا بۆ جەنگی ئەلیکترۆنیی وتویەتی: سوپا توانیویەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئێران پوچەڵ بکاتەوە.

بە وتەی هارتمەن: هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئێران لە لاین گروپێکی دوو هەزار کەسییەوە کە سەرجەمیان شارەزای بواری ئەلیکترۆنیی بون ئاشکرا بوە و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پوچەڵ کراوەتەوە.

لە چەند ساڵی رابردودا ئێران لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی و ئێرانیش چەند جارێک بوەتە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار