ئێران و سعوودیە باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختی یەکدی دەکەنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا باڵیۆزخانەکەیان لە وڵاتی سعودیە دەکەنەوە و ئەو وڵاتەش دەست بە کارەکانی دەکاتەوە لە ئێران.

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە لوبنان حسین ئەمیر عەبدوڵا هیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، رێککەوتننی نێوان سعودییە و ئێران بریتییە لەکردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا.

هاوکات باسی لەوە کرد، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەتایبەتی لەپێشینەی ئەرک و کارەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە عێراق و عوممان رۆڵی گرینگ و ئەرێنییان هەبووە لە بەیەکگەیشتنی ئێران و سعوودییە و گەڕانەوەی پەیوەندییەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، تاران بە فەرمی بانهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودیەی کردووە سەردانی وڵاتەکەی بکات. دەشڵێت، "پێشوازی لە بانگهێشتەکەی سعودیە دەکەم بۆ سەردانیکردنی ریاز."

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و موسەید بن محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودییە و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی سعودیە و ئێران بڵاوکردەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر رەزا فاتمی ئەمین، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و کانزاکانی ئێران،  ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعوودییەی راگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار