راپرسیەکی نوێ: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دەکەوێتە خولی دووەم
2 ساڵ لەمەوپێش
کۆمپانیای کۆندا کە تایبەتە بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە ١٤ی ئایار بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی پارتە سیاسییە سەرەکییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
پارتی داد و گەشەپێدان ٣٦.٢٪
پارتی گەلی کۆماری ٢٤٪
پارتی باش ١٣.٧٪
پارتی چەپی سەوز ١٠.٣٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست ٧.٤٪
ئەوانەی دیکە ٨.٥٪
هەروەها بەگوێرەی راپرسیەکە هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ناتوانن، دەنگی پێویست بۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بۆیەش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەکەوێتە خولی دووەم و ئەنجامیش بەم شێوەیە دەبێت.
کەمال کلچدارئۆغلۆ (ئۆپۆزسیۆن) ٥١٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان (دەسەڵات) ٤٩٪
بابهتی پهیوهندیدار