٤٧ سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای شڕنەخی باکوری کوردستان ٤٧ سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

لە سەر رێگەی شاروچکەی سێگرکیی سەر بە ناوچەی قلەبانی شڕنەخی ئۆتۆبۆسێکی سەربازانی تورکیا وەرگەڕا.

بەگویرەی زانیاریەکانی میدیاکانی تورکیا لە رووداوەکەدا، دوو سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە ٤٤ سەربازی تورکیا و شۆفێری ئۆتۆبۆسەکە بریندار بوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ گواستراونەتەوە و تیمەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە ناوچەکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار