ئێران کڕینی و فرۆشتنی دۆلار سنوردار دەکات

ئێران؛ حکومەت دابەزینی بەهای تمەنی بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین و بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند؛ کڕین و فڕۆشی دراوەکان لە بازاڕدا سنوردار دەکات و داوا لە خەڵک دەکرێت رو لە شوێنە فەرمییەکان بکەن بۆ دابینکردنی دۆلار.

محەمەدڕەزا فەرزین، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند؛ بانکی ناوەندیی هەوڵ دەدات بازاڕی نافەرمیی ئاڵوگۆڕی دراوەکان و بە تایبەت دراوی دۆلار سنوردار بکات، چونکە ئەو بازاڕانە بونەتە شو‌ێنی سپیکردنەوەی پارە و زیان بە ئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت.

فەرزین وتویەتی: رێگریی لە ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە نافەرمییەکان و ئەو شوێنانە دەکرێت کە هەماهەنگییان لەگەڵ بانکی ناوەندیی نییە.

لە دوای وتەکانی فەرزین بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە نزیکەی 56 هەزار تمەن لە کاتێکدا ئەمڕۆ سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکان لەو وڵاتە بەهای یەک دۆلار 55 هەزار و 100 تمەن بو.

لە لایەکی دیکەوە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کردوە؛ ناوندێکیان لە ناو حکومەتەدا پێکهێناوە بۆ رێگریی لە ئەنجامدانی بازرگانیی بە دراوی دۆلار لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی بەهای دراوی تمەن.

هەوڵەکانی ئێران بۆ دابەزینی زیاتری بەهای تمەن دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەكشەممە (26/2/2023) بۆ یەكەمجار لە مێژودا بەهای یەك دۆلار گەیشتە 60 هەزار و 50 تمەن و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دۆلار لە مێژوی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار