ئیسرائیل دوو فڕۆکەخانەی لە حەلەب مووشەکباران کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

درەنگانی شەوی رابردو، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە پارێزگاکەدا بۆردوومان کردووە و لەئەنجامیشدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 2ـی ئایاری 2023، میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە: "نزیکەی کاتژمێر 11:35 شەوی دووشەممە، ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و چەند ناوچەیەکی دیکەی دەوروبەری حەلەبییان کردە ئامانج."

لە هێرشەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی سووریا، "سەربازێکی سوپای سووریا کوژراوە، 7 کەسی دیکەش برینداربوون و فڕۆکەخانەی حەلەبیش لە کارکەوتووە."

سەرچاوەکانی کار لە یەکەکانی چاودێری و بەدواداچونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاندوە، هێرشەکەی ئیسرائیل، هەریەک لە فڕۆکەخانەی سەربازی نەیراب لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، بارەگای سەربازیی هێزە ئێرانییەکان کە دەکەوێتە نزیک کەتیبەی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی سەفیرەی باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردۆتە ئامانج.

لە ماوەی شەڕی 10 ساڵەی نێوخۆی سووریادا، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا و بەشێوەیەکی سەرەکی پێگەکانی هێزەکانی نزیک لە ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای سووریا دەکاتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار