راپرسیەک: کلچدارئۆغلۆ لەپێش ئەردۆغانەوەیە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی نوێترین راپرسی کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، کلچدارئۆغلۆ لەپێش ئەردۆغانەوە، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەوێتە قۆناغی دووەمەوە.
کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) لە کاتێکدا کە ١١ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ی ئایاری تورکیا ماوە، راپرسیەکی لەبارەی دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و دەنگی پارتە سیاسییەکان بڵاوکردەوە.
راپرسیەکە لەنێوان ٢٩ی نیسان و 1ی ئایار لە ٤١ پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە و سێ هەزار و ٩٥٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە.
بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی پارتە سیاسییەکان بەم شێوەیەیە: پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٣.٢٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٨٪
پارتی باش (ئی پارتی) ١٥.٥٪
پارتی چەپی سەوز (هەدەپە) ٩.٦٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (٥.٧٪)
پارتی کرێکارانی تورکیا (٢٪) پارتی مەملەکەت (١.٩)
هەروەها بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بەم شێوەیەیە:
کەمال کلچدارئۆغلۆ (هاوپەیمانی گەل) ٤٨٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان (هاوپەیمانی کۆمار) ٤٤.٦٪
پارتی مەملەکەت ٤.٣٪
سینان ئۆغان (هاوپەیمانی ئاتا) ٣.١٪ ب
ەگوێرەی راپرسیەکە هیچ کاندیدێک ناتوانێت لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا 51٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بۆیەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دکەوێتە خولی دووەمەوە.