کەنەدا سزای نوێ دژی ژمارەیەک بەرپرسی ئێران رادەگەیەنێت

دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کە ژینا ئەمینیان دەستگیر کردبو سزا دەدەرێن

خۆپیشاندان لە کەندا بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند؛ ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی بەهۆی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەخاتە لیستی سزای وڵاتەکەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەش بەڕێوەبەری کۆمپانیای (پەرئاوەرێ پارس)ی لە ئێران سزا داوە بەهۆی دروستکردن و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا.

لەو بەیاننامەیەدا ناوی پەرەستو سەفەری و عەلی خۆشنام وەند، کە ئەندامی دەستەی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی لە تاران بون بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ خراونەتە لیستی سزاکانی کەنەدا.

ئەو وڵاتە جگە لەو دوو کەسە، پەرویز ئابسالان، جێگیری فەرماندەی سوپای پاسدارانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێرانی بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە خستوەتەوە لیستی سزاکانییە.

کەنەدا رونی کردوەتەوە بە پێی سزاکان دەست بەسەر دارایییەکانی ئەو بەرێوبەر و بەرپرس و ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە وڵاتەکەی دەگرێت و رێگەی گەشت و مافی مانەوە لە کەنەدایان لێ قەدەغە دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار