نیوزلەندا سزای ئێران دەدات
بەهۆی دابینکردنی درۆن بۆ روسیا ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی سوپای پاسداران سزا دەدرێن
حەشارگەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ژێر زەویدا
2 ساڵ لەمەوپێش
نیوزلەندا بەهۆی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ روسیا ژمارەیەک سزا دژی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و دامەزراوەکانی ئێران رادەگەیەنێت .
وەزارەتی دەرەوەی نیوزلەندا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا دژی ئۆکرانیا، چوار بەرپرس و دوو دامەزراوەی ئێران دەخرێنە لیستی سزاکانی وڵاتەکەیەوە.
بە پێی ئەو لیستەی کە نیوزلەندا بڵاوی کردوەتەوە؛ بەڕێوبەری ناوندنی قودس بۆ پیشەسازیی ئاسمانیی و فەرماندەیی هێزە دەریاوانییەکانی سەر بە سوپای پاسداران و بەڕێوبەری کۆمپانیای (پەرئاورێ پارس) و خاوەنی کۆمپانیای (سلین تەکنیک) خراونەتە لیستی سزادانەوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ناوی ناوەندی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران و کۆمپانیای سەفیران لە ئێرانی بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا خراونەتە لیستی سزاکانی نیوزلەندا.
سزاکانی نیوزلەندا دوای ئەوە دەێت کە وڵاتی کەنەدا رۆژی چوارشەممە (4/5/2023) ژمارەیەک سزای دژی فەرماند و بەرپرسی ئێرانی بڵاو کردەوە و رایگەند بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا سزای ئەو بەرپرسانە دەدات.