شەنگال چاوەڕێی قایمقامی نوێ دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



پ.دهۆك

دوای نزیكەی شەش ساڵ فەهد حامد، قایمقامی شنگال دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندو لەئێستادا باس لەدانانی قایمقامێكی نوێ دەكرێت.

لەساڵی 2017دا فەهد حامد، وەك قایمقامی شنگال بەوەكالەت دەستبەكاربوو، بەڵام رۆژی 20ی نیسانی مانگی رابردوو دەستی لەكاركێشاوەتەوەو تائێستا هیچ ناوێكی دیاركراو بۆ پۆستەكەی یەكلایی نەكراوەتەوە.

جەلال خەلەف، كەپۆستی بەڕێوەبەری لەقایمقامی ناوەندی شەنگال هەیە، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « ئێستا شەنگال بێ قایمقامەو هیچ وادەیەك بۆ دانانی قایمقامێكی نوێ دەستنیشان نەكراوە«.

جەلال خەلەف دەشڵێت:»دانانی قایمقامێكی نوێ دەمێنێتەوە سەر رێككەوتنی حزبەكان، بەدڵنیایەوە نەبوونی قایقمامێك كێشەی زۆر بۆ خەڵك دروستدەكات، چونكە بۆ هەر مامەڵەیەك خەڵك پێویستی بە قایمقامە «.

خاڵ عەل بەرپرسی حەشدی شەعبی لەشەنگال لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: دانانی قایمقامێکی نوێ لەدەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە، ئەوەشی دووپاتکردەوە کەپێویستە قایمقامی نوێ کەسێکی «لێهاتوو و بێلایەن» بێت. 


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار