دواى ١٢ ساڵ دابڕان سوریا دەگەرێتەوە بۆ کۆمکارى عەرەبى

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوریا دەگەڕێتەوە بۆ نێو کۆمکارەکە و بەشدارى کۆبونەوەى سعودییە دەکات.

ئەحمەد ئەلبولغەیس، ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى رایگەیاند، وڵاتانى ئەندامى کۆمکارەکە رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر گەڕانەوەى سوریا بۆ نێو کۆبوونەوە عەرەبییەکانى کۆمکارى عەرەبى.

سوریا ماوەى ١٢ ساڵە لە کۆمکارى عەرەبى دەکراوە، بەهۆى بەکارهێنانى توندوتیژى دژ بە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى لە سەروبەندى خۆپیشاندانەکانى ساڵانى ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا.

سوریا یەکێکە لە وڵاتە بنەڕەتییەکانى کۆمکارى عەرەبى و بەدرێژاى مێژووى کۆمکارەکە رۆڵى سەرەکى بینیوە لە چەند بڕیارێکى گرنگدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار