17 هه‌زار تەن هاوكاری مرۆیی له سوودان دزراوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 17 هه‌زار تۆن هاوكاری پێكهاتوو له خۆراك له سوودان دزراوەو کۆمیسیۆنی پەنابەرانیش دەڵێت وەڵامدانەوەی مرۆیی لە سوودان پێویستی بە ٤٤٥ ملیۆن دۆلار هەیە.
مارتن گرێفیس نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و رێككخه‌ری هاوكاری و فریاگوزاری، 6 بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی له هه‌رێمی دارفۆر له رۆژئاوای سوودان دزراوه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رحان حه‌ق جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا 17 هه‌زار تۆن هاوكارییه‌كانی هاتوو بۆ هاووڵاتییانی سوودان دزراوه.
هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ١٣٤ هاوبەش لەنێویاندا ئاژانسەکانی دیکەی سەربە نەیەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکوومیییە خۆجێی و نێودەوڵەتییەکان هەروەها گرووپەکانی کۆمەڵی مەدەنی، پلانێکیان بۆ وەەڵامدانەوەی مرۆیی لە سوودان داناوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە وەڵامدانەوەی مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە لە سوودان هەڵاتوون پێویستی بە بڕی ٤٤٥ ملیۆن دۆلار پشتیوانی دارایی هەیە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوووە کە پلانەکە پشتیوانی خێرا بۆ ئاوارەکان لە هەریەک لە وڵاتانی چاد، باشووری سوودان، میسر، ئەسیۆبیا و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست تاوەکو تشرینی یەکەمی داهاتوو، لەخۆدەگرێت.
له 15ـی مانگی رابردوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان سووپای سوودان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح بورهان و هێزی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ ده‌ستیپێكرد، وڵاتان ته‌واوی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هاووڵاتیانیان له‌و وڵاته كشانه‌ده‌وه.
پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، سێ به‌شی سوودانییه‌كان كه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته 45 ملیۆن كه‌سه، پشت به‌هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن.