ئێران هاوڵاتییەکی سوید لەسێدارە دەدات

لە 10 رۆژدا 43 کەس لە ئێران لەسێدارە دەدرێن

حەبیب ئەسیود لە کاتی دانیشتنێکی دادگا لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە سێدارەدانی هاوڵاتییەکی عەرەب-ی وڵاتەکەی راگەیاند کە هەڵگری رەگەزنامەی سوید بوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە زیادبونی سێدارە.

ئەمڕۆ شەممە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب ناسراو بە (حەبیب ئەسیود)، سەرکردەی بزوتنەوە هەستانەوە بۆ ئازادیی ئەهواز کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی سوید بوە لەسێدارە دراوە.

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو کەسە بە تۆمەتی پلاندارێژەری "هێرشی تیرۆریستی" نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە لە ساڵی 2018 کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و هاوکات دامەزراندنی رێکخراوی نایاسایی کە دەستی لە کوژران و بریندارکردنی نزیکەی 450 هاوڵاتیی ئێران هەبوە لەسێدارە دراوە.

لە سێدارەدانی حەبیب ئەسیود لە کاتێکدایە وڵاتی ئەڵمانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا داوایان کردبو سزای سێدارەی راگیرێت و هەڵوەشێنرێتەوە.

هاوکات رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ لە ماوەی 10 رۆژی رابردودا لانیکەم 43 کەس لەسێدارەدراون و ئەوەش بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی چاوترسێنکردنی نەیاران و سەرکوتی خەڵکی وڵاتەکەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار