ئێران دوو کەس بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان لەسێدارە دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران دوو بەشداربوی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان لەسێدارە دەدات.

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان و بێڕێزیی بە پێغەمبەری موسوڵمانان دوو کەس لەسێدارە دراون.

ئاماژە بەوە کراوە؛ ئەو دوو کەسە کە یەکیان خەڵکی شاری خەڵکی ئەردەبیل و باوکی سێ منداڵ و یەکێکی دیکەشیان دانیشتوی شاری یاسوج بوە لە ساڵی 2020 تۆمەتبار کراون کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسوڵمانان دەکەن.

پێشتر ئەمریکا لەسەر ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو دوو کەسە هۆشداریی دابو و رایگەیاندبو کە دەبێت کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی ئازادیی بیروباوڕدا جێبەجێکردنی سزای سێدارە راگرێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو دوو کەسە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانیان ناوە بەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دەسەڵاتەوە روبەڕویان کراوەتەوە.

ئێران لە ماوەی رابردودا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن کە لەسێدارەدان بە ئامانجی چاوترسێنکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە زیادی کردوە. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار