راپرسیەکی دیکەش باسی شکستی ئەردۆغان دەکات

تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار کەس لە دەرەوەی وڵات دەنگیانداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



٢٧ی نیسان دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا ملیۆنێک ٧٥٠ هاوڵاتی تورکیا دەنگیانداوە و راپرسیەکیش باسی شکستی ئەردۆغان دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەی تورکیا رێژەی دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئاشکرا کرد.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٧ی نیسانەوە و تاوەکو ئەمڕۆ ٨ی ئایار، لە دەرەوەی وڵات و دەروازە سنوریەکان ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار کەس دەنگیانداوە کە دەکاتە ٥٧.٤٧٪ی کۆی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان نزیکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن راشیگەیاند، سبەینێ ٩ی ئایار کۆتایی بە هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات دێت، بەڵام لە دەروازە سنوریەکان تاوەکو کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ١٤ی ئایار، واتە رۆژی هەڵبژاردنە گشتیەکان، دەنگدان بەردەوام دەبێت.

بە گشتی زیاتر لە ٦٤ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا لە دەرەو و ناوەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە کە نزیکەی ٥ ملیۆنیان بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

ئێوارەی ١٤ی ئایار ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئاشکرا دەکرێت.

بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە پێشەوەیە.

ئەمڕۆش کۆمپانیای ماکی تایبەت بە راپرسیەکان دوایین راپرسی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، کەمال کلچدارئۆغلۆ دەتوانێت زیاتر ٥١٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و شكست بە ئەردۆغان بهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار