ئێران؛ لە نۆ رۆژدا 26 بەلوچ لەسێدارە دەدرێن
لە هەر شەش کاتژمێردا کەسێک لەسێدارە دەدرێت
وێنەی ئەو هاوڵاتییە بەلوچانەی لە نۆ رۆژی رابردودا لەسێدارەدراون
2 ساڵ لەمەوپێش
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە 10 رۆژی رابردودا لانیکەم 40 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و لە هەر شەش کاتژمێردا کەسێک لەسێدراە دراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ تەنها دوێنێ دوشەممە پێنج کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و بەوەش ژمارەی لەسێدارەدراونی ئەمساڵ لەو وڵاتە گەیشتوەتە 210 کەس.
لە ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەرکەوتوە لە نۆ رۆژی رابردودا 26 هاوڵاتیی بە رەچەڵەک بەلوچ لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان ژن بون.
ئەو رێکخراوانە ئاماژەیان بەوە کردوە لە پێنج رۆژی رابردودا و لە هەر شەش کاتژمێردا کەسێک لەسێدارە دراوە و ئەوەش ئاماژەی بەرزبونەوەی ژمارەی لەسێدارەدان لەو وڵاتەکە.
پێشتر ئەوە خرابوەڕو کە لە 120 رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەر 14 کاتژمێردا کەسێک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراوە و بەوەش ئاماری ژمارەی لەسێدارەدراون زۆر بەرزبوەتەوە.