وێرانیی رۆشنبیری كوردی له‌كه‌ركوك
2 ساڵ لەمەوپێش
لەتیف فاتیح فەرەج
كوردی كه‌ركوك به‌س له‌بواری سیاسی و په‌یوه‌ندی حزبه كوردیه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه كێشه‌و گیروگرفتی نیه، له‌بواری رۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌و ئاوڕدانه‌وه لهكتێبیش هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه‌و زۆر كه‌م كوردی كه‌ركوك بایه‌خ به‌خوێندنه‌وه‌و بواری رۆشنبیری ده‌ده‌ن، له‌دوای ساڵی 2003به دواوه ده‌یان ناوهندو رۆژنامه‌و گۆڤار‌و تی ڤی و رادیۆی كوردی له‌كه‌ركوك كه‌وتنه كار، زۆربه‌ی ئه‌وانه هه‌ر ماوه‌یه‌ك بڕیان كرد‌و یه‌ك یه‌ك كوژانه‌وه، ئێستا چه‌ند ناوهندو كتێبخانه‌ی كوردی له‌كه‌ركوك هه‌ن، كه هه‌فته نیه چالاكییان نه‌بێت، بۆ نمونه كتێبخانه‌ی كارێز، ناوه‌ندی دایه‌لۆگ، ساڵۆنی شه‌قامی جه‌مهوری و چه‌ندین كتێبخانه‌ی دیكه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه كێشه‌و گیروگرفتی جیا جیایان هه‌یه، چ له‌ڕووی فرۆش كه‌می خوێنه‌ر، كه‌می هاموشۆكهرو كێشه‌گه‌لی دیكه‌وه، سه‌یفه‌دین سابیر یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی په‌یداكردنی كتێبدایه بۆ كتێبخانه‌كان له‌كه‌ركوك و خۆیشی سه‌رپه‌رشتی كتێبخانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ ده‌كات كه له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كه‌ركوكدایه ئه‌و ده‌ڵێت "به‌وپێیه‌ی كتێبخانه‌كه له‌ناو سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوكدایه رۆژانه‌ش به‌بۆنه‌ی جیاجیا خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر كه‌م كتێب ده‌برێت بۆ خوێندنه‌وه"، ئه‌و ده‌ڵێت " زیاتر وێنه له‌گه‌ڵ كتێبه‌كاندا ده‌گیرێت، ته‌نانه‌ت بوك و زاواش دێن وێنه له‌پاڵ كتێبه‌كان ده‌گرن، به‌ڵام ناخوێننه‌وه " .
محه‌مه‌د تاهیر ساڵۆنی شه‌قامی جه‌مهوری به‌ڕێوه ده‌بات كه‌هه‌موو دووشهمهیهك كۆڕی تیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌یش سه‌رنجی ئێمه بۆ كه‌می به‌شداربوانی كۆڕه‌كان راده‌كێشێت و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "هه‌رچۆنێك بێت بوونی باشتره له‌نه‌بوونی و به‌رده‌وام پرسه جیاجیاكان ده‌وروژێنین و قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ".
كه‌ركوك یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی هه‌فتاكان و هه‌شتاكان زۆرترین بزاوتی رۆشنبیری تیا‌بوو، به‌شێك له‌و چالاكی و كاره هونه‌ری و شانۆیی و رۆشنبیریانه وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك وابوون بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون، كتێبخانه‌ی ئاسۆ یان ته‌لیعه یه‌كێك بوو له‌و كتێبخانانه‌ی جمه‌ی ده‌هات لهخوێنهرو هه‌ر كتێبێكی تازه ده‌ربچوایه ده‌بوو ناوت بنووسیایهو سرهت بۆ گرتبا، به‌ڵام ئێستا‌و دوای نزیكه 40 بۆ 50 ساڵ له‌و مێژووه خوێنه‌ر به راده‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه، به‌شێك لهكتێبخانهكان حه‌زی شه‌خسی كه‌سه‌كه نه‌بێت بۆ كتێب هه‌رزوو ناچار به‌داخستن ده‌بێت، ناوه‌ندی دایه‌لۆگ یه‌كێكه له‌كتێبخانه جوانه‌كانی شار‌و له‌ناوه‌ندی شار‌و شوێنێكی ستراتیژیدایه، به‌ڵام زۆر كه‌م فرۆشی هه‌یه، ئه‌و كتێب له‌به‌غداو سلێمانی و هه‌ولێرو شوێنگه‌لی دیكه‌شه‌وه دێنێته شاره‌كه كه‌چی خوێنه‌ریان نیه، زاهیر شكور خاوه‌نی دایه‌لۆگ پێی وتم "به‌رده‌وام ترسی داخستنیم هه‌یه" ئه‌و زۆر جار كتێب و بڵاوكراوه‌ی جیاجیا به‌خۆڕایی ده‌دات به‌خه‌ڵك هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م خه‌ڵك ئاشنابكات به‌خوێندنه‌وه، كه‌چی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "كاریگه‌ریه‌كی ئه‌و تۆی نیه" زاهیر شكور هه‌ر گله‌یی له‌خه‌ڵكی ئاسایی نیه، ئه‌و گله‌یی له رۆشنبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانیش هه‌یه چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "زۆر كه‌م به‌شداری چالاكی رۆشنبیری ده‌كه‌ن و له‌چالاكیه رۆشنبیریه‌كاندا رۆڵێكی ئه‌وتۆیان نیه " .
له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دنیا رۆشنبیران و فیڤهره دیاره‌كانی بواری رۆشنبیری كاریگه‌ری زۆر به‌سه‌ر رای سیاسییه‌كان و رای گشتییه‌وه ده‌نه‌خشێنن، هه‌روه‌ها رۆڵیان هه‌یه له‌رێنمایی و ئامۆژگاری خاوه‌ن بڕیاره‌كاندا له‌كه‌ركوك ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه‌و به‌شی زۆری رۆشنبیران له‌پرس و بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان خۆیان به‌دوورده‌گرن .
دۆخی رۆشنبیری كوردی له‌كه‌ركوك هیچ ئومێدێكی ئه‌وه‌ی لێناكرێت بتوانێ داكۆكی له‌پرسه رۆشنبیریه‌كان و پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن و توله رانس بكات، رۆشنبیرانی كه‌ركوك نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان هه‌بێت بۆ گۆڕینی رای گشتی یان رای سیاسییه‌كانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م له‌پرسی چاره‌نووسسازی كوردا پێكه‌وه بن، به‌شێك له‌سیاسیه‌كانی كورد به‌هۆی كاریگه‌ر نه‌بوونی رۆشنبیرانه‌وه له‌سه‌ر رای گشتی و رای سیاسییه‌كان هه‌میشه رۆشنبیران وه‌ك پاشكۆ سه‌یر ده‌كه‌ن نه‌ك پێشه‌نگ و ده‌سته‌بژێری بگۆو بگۆڕ .
به‌قسه‌ی زاهیر شكور كه‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ناوه‌نده رۆشنبیریه كوردیه‌كانی كه‌ركوكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، توركمان له‌كورد زیاتر عه‌وداڵی كتێب و خوێندنه‌وه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت " توركمانه‌كان زیار به‌دوای كتێبدا ده‌گه‌ڕێن و دێنه كتێبهخانهكان بۆ كڕینی كتێب" هه‌روه‌ها رۆشنبیرانی توركمانیش زیاتر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسییه‌كانیان هه‌یه، زاهیر سه‌باره‌ت خوێنه‌ری كوردیش ده‌ڵێت "مامۆستایانی زانكۆ‌و خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌كان زۆر كه‌م دێنه پێشه‌نگاكانی كتێب و كتێبخانه‌كان"، سه‌باره‌ت ئه‌و کەسانهش كه‌زیاتر سه‌ردانی كتێبخانه ده‌كه‌ن به‌وته‌ی زاهیر كچان له‌كوڕان زیاتر دێن ، زاهیر تائێستا چه‌ندین جار بیری له‌داخستنی ئه‌و ناوه‌نده كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "تێچووی مانگانه‌ی كرێی كاره‌باو شوێن و پێویستی دیكه نزیكه‌ی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زاره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داهاته‌ی نیه" ئه‌وه جگه له‌وه‌ی گۆڤارێكی وه‌رزییان هه‌یه به‌ناوی دیالۆگ كه تائێستا حه‌وت ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و پاره‌ی چاپه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر ته‌ها ره‌سوڵه.
له‌ئێستادا هیچ رۆژنامه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك ده‌رناچێت له‌كاتێكا له‌دوای ساڵی 2003 چه‌ندین رۆژنامه وه‌ك سێبه‌ر، باسه‌ڕه، كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ، كه‌ركوكی نوێ، مانه‌وه، راستی و چه‌ندین گۆڤاری مانگانه‌و وه‌رزیش بڵاوده‌كرانه‌وه ، زۆربه‌ی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه یان راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پارتی و یه‌كێتی پاڵپشتیان بوون، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لێی كشانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌هه‌وڵی كه‌سی ده‌رده‌چوون زۆربه‌ی كات دوای چه‌ند ژماره‌یه‌ك شكستیان ده‌خوارد، ماوه‌ته‌وه بڵێم ته‌مه‌نی كتێبخانه‌ی كه‌سی و كتێبخانه‌ی فرۆش له‌كه‌ركوك زیاتر له 200 ساڵی تێپهڕاندووهو ته‌مه‌نی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌ركوكیش ته‌نها حەوت ساڵی ماوه بۆ 100 ساڵ، به‌ڵام هێشتان وه‌ك حاجی قادری كۆیی ده‌ڵێت :
میلله‌تی بێ كتێب و بێ نووسین
غه‌یری كوردان نیه له‌سه‌ر روی زه‌مین