وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ڕۆژانە بەتێكڕا 22 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژ و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند ، "ئێستا كارەبا لەدۆخێكی باشدایە و ڕۆژانە بەتێكڕا 22 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان،" لەكاتێكدا لیژنەی موەلیدە ئەهلیەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن زیاتر لەسێ كاتژمێر كارەبایان داوە.

لەهەرێمی كوردستان هەزاران موەلیدەی ئەهلی لەگەڕەك و كۆڵانەكاندا دانراون و ئەوانیش كارەبا دەدەنە هاوڵاتیان و  كورتهێنانی كارەبای نیشتمانی پێ پڕدەكرێتەوە.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» دەتوانین دڵنیایی بدەین كە هاوینی ئەمساڵ كارەبای نیشتیمانی  لەهاوینی ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت، هەروەك چۆن بەهاری ئەمساڵ لەبەهاری رابردوو  بەجیاوازی دوو كاتژمێر كارەبا زیاتربوو، لەئێستادا نزیكەی ٢٢ كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان و لەهەندیك ناوچەش زیاترە».

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد كە زیاتر لە ترلیۆنێك و ٣٠٠ ملیار دینار قەرزیان لای هاوبەشەكانیانەو  پێیوابوو ئەگەر بێت و بگەڕێنەوە بەدڵنیایەوە كاری گەورەی پێدەكرێت و دەتوانرێت ئەو پلان و پڕۆژانەی وەستاون لەڕووی بەرهەم و گواستنەوە و دابەشكردنەوە جێبەجێبكرێن و  دۆخەكە بەرەو ئەوە دەبەن كەرتی كارەبا باشتر بكەن  تا دەگاتە ٢٤ كاتژمێر.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: هاوڵاتیان زیاتر لە تریلیۆنێک و ٣٠٠ ملیار دینار قەرزاری کارەبان و ئەگەر بۆمان بگەڕێتەوە ئەو پارەیە دەتوانین کارەبا بکەینە ٢٤ کاتژمێر

لەچوار پارێزگای هەرێم زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە  و سێجۆر پێدانی كارەبای موەلیدەی ئەهلی بوونی هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار