سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: یەکێتی بژاردەی ديكەی هەیە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دکتۆر ڕێواز فایەق لە ئەمڕۆ شەممە د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر باسی لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كردو و لایەنە یاساییەكانی نایاساییبوونی بڕیارەكەی پەرلەمانی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ڕوونكردەوە.

سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، رۆژی پێش کۆبونەوەکە "هێشتا هەردو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە کۆبونەوەکەدا بون و هێشتا لە پیرمام بون، کاک هێمن داوایکرد دەبێت دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و بڕگەیەک زیادبکرێت لەگەڵ موننا قەهوەچی هاتبون".

وتیشی، "وتم رازیم نیم هێشتا شاندەکەمان لە پیرمامە و هێشتا لە کۆبونەوەداین و مەسەلەیەکی ئەخلاقیە و هێشتا هەڤاڵەکانم پێیان نەوتوم کۆبونەوەکە بکە، بۆیە رازی نیم، ئێستا ناتوانیت دایبنێیت چونکە کاتژمێر 3:00ی عەسرە و بەیانی کۆبونەوە سەعات 10:00یە و ناکاتە 24 کاتژمێر و پێنج سەعاتی کەمە و 19 سەعات دەکات".

باسی لەوەشکرد،" هێمن هەورامی لە وەڵامدا وتی “جەنابی سەرۆک پێی وتوم بیکەم”، لەبەردەمی ئێمەدا تەلەفۆنێکی بۆ هات وتی ئەوە تەلەفۆنی “جەنابی سەرۆکە: و پێم دەڵێت بیکە و دەبێت بکرێت، وتم تۆ بیکە ئێمەش دەزانین چی دەکەین، دواتر کاتێکی کەم لەبەردەمماندا بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی و بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتی یاسا پێیداوم بەکاری بهێنم، چۆن دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە ڕۆژی کۆبوونەوەکە دیاری بکات هەر لەناو ئەو بڕگەیە هاتووە کە دەسەڵاتیەتی دوای بخات."

سەرۆکی پەرلەمان جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە کە "ئەوەی لە کۆبونەوەی 23ی ئایاری 2023 لە ناو پەرلەمان رویداوە ناقانونی و ناپەیڕەوییە، ئیرادەی یەکێتی لەگەڵ ئیرادەی هێزە سیاسیەکانی دیکە کە هەمومان پێکەوە پاکێجێکمان هەبوە و ناکرێت هەڵبژاردنمان لەسەر فەرز بکرێت بەو قانونە".

پەیوەست بە بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان وتی، "بەکارهێنانی وەزارەتی داد کە بەداخەوە وەزیری داد سێ خول سکرتێری پەرلەمان بوە و کاری سکرتێری پەرلەمان ئەوەیە کە بەشێوازێکی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لە هەمومان باشتر دەزانێت کە ئەوەی رویداوە نایاساییە بەڵام بەداخەوە ئیرادەی راگرتنی نەبو، سبەی ئەنجومەنی دادوەری کۆدەبێتەوە و داوا دەکەم رۆڵی ئەخلاقی و یاسایی و پیشەیی خۆی بگێڕێت نەبێتە بەشێک لە پڕۆسەیەکی نایاسایی کە بەڕێوەدەچێت، چونکە یەکێتی بژاردەی دیکەی هەیە بۆ راگرتنی ئەو مەهزەلەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار