٥% هەمو هەناردەی ئێران لە هەرێمی کوردستان ساخ دەکرێتەوە
لە ساڵێکدا نزیکەی 10 ملیارد دۆلار کاڵا و بەربومی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە هەناردەی هەرێم وعێراق کراوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
گومرگی ئێران بڵاوی دەکاتەوە لە ساڵێکدا بڕێ ئاڵوگۆڕی بازرگانییان گەیشتوە 113 ملیارد دۆلار و عێراق و هەرێمی کوردستان دووەم شوێن بون کە زیاترین کاڵا و بەروبومیان بۆ هەناردە کراوە.
محەمەد رزوانی، سەرۆکی گشتیی گومرگی ئێران رایگەیاند؛ بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و وڵاتانی جیهان لە ساڵی رابردودا 11% بەرزبوەنەوەی بەخۆیەوە بینوە و بەوەش گەیشتوەتە 113 ملیارد دۆلار.
ئاماژەی بەوە کردوە بە بەهای 10 ملیارد دۆلار، 19%ی کۆی هەناردەی کاڵا و بەروبومەکانی ئێران رەوانەی عێراق کراوە کە 22%ی هەناردەکان لە رێگەی سێ مەرزی هەرێمی کوردستانەوە بوە.
لە دوای چین زیاترین کاڵا و بەربومی کشتوکاڵیی لە ئێرانەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە و 5%ی سەرجەم هاوردەی ئەو وڵاتەش بۆ هەرێمی کوردستان بوە.
ئەو بەرپرسە وتوشیەتی کار بۆ ئەوە دەکرێت هاتوچۆی بازرگانیی نێوانیان لە سنورەکانی هەرێم بە تایبە مەرزی نێوان ورمێ و حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان 24 کاتژمێر کراوە بێت.
لێدوانی سەرۆکی گشتیی گومرگی ئێران بۆ بەرزبونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی وڵاتەکەی لە ساڵی رابردودا لە کاتێکدایە بە پێی ئاماری گومرگی وڵاتەکە و وڵاتانی ئەوروپا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان ئێران و وڵاتانی جیهان لە ئەمساڵدا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بنیوە.