ئەردۆغان ئەمڕۆ کابینە نوێیەکەی رادەگەیەنێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و شەویش کابینەکەی رادەگەیەنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە ٢٨ی ئایاردا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا جارێکی دیکە سەرکەوت و بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە، ئەمرۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ لە پەرلەمان سوێدنی یاسایی دەخوات.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا کاتژمێر ٣ی لەگەڵ سەرۆکانی پارتەکانی ئەندام لە هاوپەیمانی کۆماردا، لە ناوچەی بێشتەپەی ئەنقەرە سەردانی گۆڕی ئەتاتورک دەکەن.

ئەردۆغان کاتژمێر ٥ى ئێوارە، چاوی بە میوانەکان دەکەوێت کە بۆ پیرۆزبایی سەردانی دەکەن و دواتر لە کۆشکی چانکایا لەگەڵ کابینە تازەکەى کۆدەبێتەوە و کاتژمێر ١٠ شەو کابینەکە رادەگەیەنێت.

لە رێورەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغاندا ٢٠ سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، سکرتێری ناتۆ و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیر و پەرلەمانتارانی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن. باسی ئەوە دەکریت کە ئەردۆغان لە پۆستە گرنگەکاندا گۆڕانکاری ئەنجامداوە و بڕیارە ئەمشەو ناوی وەزیرە نوێیەکان ئاشکرا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار