ورمێ بە بەهای 14 ملیۆن دۆلار کاری دەستی رەوانەی دەرەوە دەکات

زیاتر لە 10 هەزار کەس لە ورمێ کاری دەستی بەرهەم دەهێنن

11 مانگ لەمەوپێش



کاری دەستی لە پارێزگای ورمێ بە یەکێک لە پیشە سەرەکییەکانی ئەو پارێزگایە ئەژمار دەکرێت و لە ساڵێکدا زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کاری دەستی رەوانەی دەرەوە دەکرێت.

مورتەزا سەفەری، بەڕێوبەری گشتی میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەی دەستی لە پاریزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ زیاتر لە 10 هەزار کەس لە پارێزگاکە خاوەنی بەرهەمی پیشەی دەستن و زۆربەی ئەو بەرهەم و کارانەش رەوانەی وڵاتانی جیهان دەکرێن.

بە وتەی ئەو لە ئامارەکانی گومرگی ورمێ دەرکەوتوە تەنها لە ساڵی رابردودا بە بەهای 14 ملیۆن و 290 هەزار ملیۆن دۆلار بەرهەمی کاری دەستی لە پارێزگاکەوە رەوانەی دەرەوە کراوە.

وتیشی زیاتر لە 80 بواری کاری دەستی لە ورمێ هەیە کە زۆرترین پیشەی کاری دەستی پارێزگاکە نەخشاندنی دار و تەختەیە و ئەو کارەش پێویستی بە ماندوبونی زۆرە.

ورمێ لە روی پیشەی کاری دەستییەوە دەکەوێتە ریزبەندنی پێنجەم پارێزگا لە ئێران کە خاوەنی زیاترین کاری دەستییە و گەشتیارێکی زۆر رو لەو پارێزگایە دەکەن بە مەبەستی بینینی کارە دەستییەکان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار