سنە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێنێت

١٠%ی سەرجەم گەنمی ئێران لە پارێزگای سنە بەرهەم دەهێنرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی بارنبارینەوە بەربومی کشتوکاڵیی سنە زۆر دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بدورێتەوە.

بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمساڵ بەهۆی بارانبارین و روبەڕوبونەوەی مێروە زیانبەخشەکان بەربومی پارێزگاکە 20% زیادی کردوە و 10%ی کۆی گەنمی ئێران لە سنە بەرهەم دەهێنرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 356 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی لە سنە هەیە کە 130 هەزار دۆنمی بەرئاوە و 88%ی کۆی زەوییە کشتوکاڵییەکان دێمە.

بەڕێوبەری کشتوکاڵی سنە وتویەتی: پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن و سایلۆکانیش توانای لەخۆگرتنی 920 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.

بە وتەی ئەو: 82 ناوەندی کڕینی گەنمی جۆتیاران لە سنە هەیە و خاوەنی گەورەترین کۆگا و سایلۆی گەنمە لە ناوچەکە چونکە زۆرترین گەنمیش هەر لەو پارێزگایە بەرهەم دەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار