ورمێ 825 هەزار تۆن گەنم دەدورێتەوە

گەنمی ورمێ بەراورد بە ساڵی رابردو 19% زیاد دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



وەرزی دورینەوەی گەنم لە پارێزگای ورمێ دەستی پێکردوە و پێشبنی دەکرێت گەنمی ئەمساڵی ئەو پارێزگایە بەراورد بە رابردو زیاد بکات.

خەسرەو شەهبازی، بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ زیاتر لە یەک ملیۆن و 576 هەزار و 408 دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە گەنمی تێدا بەرهەم هێنراوە کە بەراورد بە رابردو تەنها 7%ی زیادی کردوە.

پێشبینی ئەوە کراوە ئەگەرچی زەوییە تەرخانکراوەکانی تایبەت بە چاندنی گەنم تەنها 7% زیاد کراوە  بەڵام بەرهەمەکەی لە ئەمساڵدا 19% بەراورد بە ساڵی رابردو زیاد بکات.

شەهبازی وتویەتی: لە زۆربەی ناوچەکانی ورمێ دەست بە دورینەوەی گەنم کراوە و پێشبینیی دەکرێت گەنمی ئەمساڵی پارێزگاکە بگاتە 825 هەزار تۆن.

بەهۆی زۆربونی بارانبارین لە ئەمساڵدا بەرهەمی کشتوکاڵی بە تایبەت گەنم لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵات بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و پێشبینی کراوە بەرهەمی گەنمی پارێزگای سنە بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار