لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژەییاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.
لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتی پهرلهمانی عێراق خوێندنهوه بۆ شەش پڕۆژهیاسا بکات کە یەکێکیان دهنگدانە لهسهر پڕۆژهیاسای ناساندنی ههڵهبجه وەک پارێزگا.
عێراق لە 18 پارێزگا پێکهاتووە و لە ئەگەری تێەڕاندنی پرۆژەیاساکە، هەڵەبجە دەبێتە 19ەیەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
تا ئێستا پرۆژەیاساکە لە پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە لە 2ی نیسانی 2023 و 4ی ئایاری 2023. پێشتر پرۆژەیاساکە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمان کرا.
بابهتی پهیوهندیدار