زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەکەمی بەدەستهێنا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی پلەبەندییەکی نوێی ساڵی 2023 زانکۆکە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ئاستی زانکۆ حکومەییەکاندا لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی چوارەمە.

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی رانکین (پلەبەندی) دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، پلەبەندییەکە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لەسەر ئاستی عێراق چەند بەشێکی زانکۆکە پێشەنگە بەجۆرێک لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و ئەندازیاری پلەی یەکەمی هەیە لەسەر ئاستی وڵاتەکە و لە بەشی کیمیا و پزیشکی ددان پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هاوکات لە بەشی زانستی زانکۆکە پلەی سێیەمی هەیە و لە بەشی ڤێتێرنەری پلەی 12ەهەمینی عێراقی گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار