نزیەک شەش هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندراوێکی بلاوکردەوە و دەڵێت، پێێنج هەزار و 969 پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (19026)، خشتەی ئەیلولی 2023ی پلە بەرزکردنەوەی پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوکراوە، کە تیایدا پێنج هەزار و 969 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکراوەتەوە."
ئەم پلەبەرزکردنەوەیە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە هەشت ساڵە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوەی مەدەنی لە فەرمانگە حکومەییەکاندا راگیراوە. چەندین جار مامۆستایانی وانەبێژ، کە ژمارەیان نزیک دەبێتەوە لە 20 هەزار، لە خۆپیشاندانەکانیاندا داوایان کردووە کە دابمەزرێن و میلاکیان بۆ بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام تا ئیستا وەڵام نەدراونەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار