سەردار هەرکی: بەشداری کۆنگرە ناکەم و دەستبەرداری هەموو پۆستێکی ناو یەکێتی دەبم

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردار هه‌ركی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی".
سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت "ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم "
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ردار هه‌ركی:
ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبووه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی.
وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت. ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه‌و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه. له‌لایه‌ك له‌هه‌مووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتیی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات. یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت.
كۆنگره كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت. بۆیه پێموایه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه‌و له‌ئه‌نجامدا زیان به‌یه‌كێتیی ده‌گه‌یه‌نێت. ره‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه.
دۆستان لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به‌رێكخستنه‌وه‌ی رێزه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناوخۆیی بدرێت ، به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین ببێته‌هۆی نوێبونه‌وه‌و به‌هێزبوون و كۆبونه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ده‌وری مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین یه‌كێتی بباته‌وه سه‌ر چه‌پكه گوله‌كه‌ی مام جلال و رێچكه راسته‌قینه‌كه‌ی یه‌كێتیی كه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌لكی كوردستاندا بێت و هیواو خواسته‌كانی گه‌نجه‌كانمان بێنێته دی، نه‌ك ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی زیاتر .
كۆنگره به‌م شێویه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كرێزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ینێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ماو پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ئازادی و رێره‌وی دیموكراسی.
بۆیه ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم .
سه‌ردار هه‌ركی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
روژی شه‌مه رێكه‌وتی 23/9/2023
