كامیلى حاجى عه‌لى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كامیلى حاجى عه‌لى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "وەك لای هەموان ڕونە وا زیاتر لەدوو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیەو کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان‌و بێهێزی بزوتنەوە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "من ئاماده‌م دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی‌و قیامەتی هەڵگرن".

کامیل حاجی علی له‌ په‌یامێكدا بۆ عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز، رایگه‌یاند، "لای هەموان رونە وا زیاتر لە دو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیە و کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان و بێ هێزی بزوتنەوە، لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامان و لایەنگران و خەمخۆرانی ئیسلام".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەرچەندە کێشەکانی ئه‌وان شەخسی نین و پەیڕەوین و لەڕوانگەی بونی نائیداری و ناعەدالەتی و زۆرێك شتی ترن، بەڵام "لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتییە و بۆ ئەمەش راستەوخۆ من و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیار و لۆمەی خەڵکی بۆیە بەندە لەلای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خواو وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان و حورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان و خەمخۆری و دڵسۆزی پێشمەرگە وخەڵکە ماندوەکەمان و داواو تەکلیفی مامۆستایانی ئایینی و تەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەو مەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی وقیامەتی هەڵگرن".

دەقی پەیامەکەی کامیل حاجی عەلی بۆ عیرفان عەلی عه‌بدولعزیز:

بسم اللە الرحمن الرحیم

برای بەڕێزم کاک حاجی عیرفان
السلام علیکم


وەك لای هەموان ڕونە وا زیاتر لەدوو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیەو کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان‌و بێهێزی بزوتنەوە، لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامان‌و لایەنگران‌و خەمخۆرانی ئیسلام.

هەرچەندە کێشەکانی ئێمەشەخسی نین‌و پەیڕەوین‌و لەڕوانگەی بونی نا ئیداریی‌و ناعەدالەتی‌و زۆرێك شتی ترن، بەڵام لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتیەو بۆئەمەش ڕاستەوخۆ من‌و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیارو لۆمەی خەڵکی.

بۆیە بەندە لای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خواو وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان‌و حورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان‌و خەمخۆری‌و دڵسۆزی پێشمەرگەو خەڵکە ماندوەکەمان‌و داواو تەکلیفی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو تەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان، دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی‌و قیامەتی هەڵگرن هەردوکمان وەك دوو موسوڵمان‌و خەمخۆری ڕاستەقینە، جوندی بین بۆسەرخستنی بزوتنەوەی ئیسلامی‌و ڕازیی بین لەخزمەت برایەکی تردا کە ڕابەرایەتی هەمومان بکات (بەگوێره‌ى پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی 11 یاخود لیژنەیەك حزبەکە بەڕێوەبات) ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خوای پەروەردگارو قیامەتی خۆمان‌و چاکەی موسوڵمانان خەریکین، ئەوا خزمەتکارێکیش بین هەرلای خوای پەروەردگار گەورەین.

لەکۆتاییدا تەمەننا  دەکەم جەنابیشت لەپێناو خودای پەروەردگار پەیامەکەم قبوڵبکەیت‌و پێکەوە خۆمان بکەینە فیدای یەكڕیزیی‌و دڵخۆشی ئیسلامخوازان.

والسلام علیکم
کامیل حاجی عه‌لی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار