وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: 250 ملیار دینار خرایە سەر هەژمارەکەمان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند؛ بڕى 250 ملیار دینار لەڕێى بانکى رافیدەینەوە خرایە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئێستا ئەو بڕە پارەیە لە هەژمارى وەزارەتەکەدایە لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.

بڕیارە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بە قەرز بنێرێت سەبارەت بە  200 ملیار دینارەکەی دیکە بە گوێرەی زانیارییەکان  بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیاری دیکە لەلایەن تی بی ئایەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە ئێستادا لە کۆتایی مانگى نۆ نزیک بوینەتەوە، بەڵام موچەى مانگەکانى 7 و 8ـى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش نەکراوە و بەوهۆیەشەوە بەشێکى زۆرى فەرمانبەرانى هەرێم بایکۆتیان لە کارەکانیان راگەیاندوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار