وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌نجامی زانكۆلاینی راگه‌یاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی پۆلی 12ی ئامادەیی  بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 راگەیاند.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌نجامی زانكۆلاینی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، پلانی خوێندنی ئه‌مساڵ بریتی بو له‌ 63 هه‌زار و 13 كورسی بو له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر لە 42 هەزار خوێندکار وەرگیراون.

لەم لینکەوە ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرەوە:  ئەنجامی زانکۆلاین

لە 2ـی ئەیلوول بۆ 14ـی ئەیلوولی ئەمساڵ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی کارا کرا و قوتابیان داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار