دادگای فیدراڵی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. 

ئەمرۆ دادگاى فیدراڵى لەسەر تانەیەک کە لە ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم درابو، کۆبوەوە و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەکە لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوون. سکاڵاکە دژی مادەی دووی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو کە تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکانی تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە درێژکردەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى ئەیلولى ساڵى 2013 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچو، لە ئەیلولى ساڵى 2017 کارەکانیان کۆتاییهات و لە ساڵى 2018 تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم درێژکرایەوە و ئێستاش بە بیانوی نایاساییبونى درێژکردنەوەى تەمەنیان، هەڵوەشایەوە.

تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان دوجار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوه‌، ئه‌ویش له‌ ساڵانی 2005 و 2014 بون، بڕیاریشه‌ له‌ 18ی مانگی 12ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ عێراق و هه‌روه‌ها كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێشتا دیارنییه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار