ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی په‌یامێكى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دواى وه‌رگرتنى موچه‌كانمان ڕۆژى 1ى 10 خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ین‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن".
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، "لای هەموان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رۆژی یەکشەممە (1ی 10ی 2023) دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، "دەکەین بە ڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، کات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاری دەکەین".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ، "خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی بەرفراوان‌و دواتر کات‌و شوێنی خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ‌و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاریدەکەین".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "بەمنزیکانە‌و بەهاوکاریی دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر‌و بەپشتیوانی‌و بەشداریی ئێوەی خەمخۆر گردبونەوەو ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراق‌و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین موچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵی‌و ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم‌و خۆیان واتە (حکومەتی عێراق) ڕاستەوخۆو لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی خشته‌كه 30ی ئه‌م مانگه موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
