نەخۆشخانەی هیوا: ئەمڕۆ 903 نەخۆش سەردانیان کردووین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێکی مەترسیداری لەسەر توشبوانی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە تەنها ئەمڕۆ 903 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون.
زۆرترین ئامار تۆمارکرابێت لەم مانگەدا لە نەخۆشخانەی هیوا رۆژی 13ی مانگ بوو کە 20 نه‌خۆشی نوێ تۆمار كرابون لە گەورە و منداڵاندا و 752 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كرد، بەڵام ئاماری ئەمڕۆ زیاتری کردووە.
بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە توشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی، 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون و 903 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
نەخۆشخانەکە دەشڵێت، "دوو هه‌زار و 732 پشكنینی تاقیگه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون بۆ نه‌خۆشه‌كان، جگه له‌وه‌ش 133 نه‌خۆش چاره‌سه‌ری كیمیاییان وه‌رگرتووه."
نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "150 نه‌خۆش پشكنینی سۆنه‌ر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوه، 87 نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داخڵ بون، 3530 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ده‌رمانخانه‌یان كردوه و ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتوه... 54 نه‌خۆش له‌به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه، هه‌شت نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی ده‌روونییه‌وه بینراون."
