پۆلیسێكی هاتوچۆ لە هەولێر هاوپیشەیەکی کوشت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسیكی هاتوچۆ لەگەڵ هاوپەیشەیەکی دەبێتە شەڕیان لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و یەکێکیان ئەویتریان بە دەمانچە دەکوژێت
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو پۆلیسی هاتوچۆ لەناو بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەبێتە شەڕیان و دواتر یەکێکیان بە دەمانچە ئەویتریان دەکوژێت و زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە پێنج فیشەک تەقێندراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو پۆلیسەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا بوون کە یەکیکیان پاسەوانی بەرێوبەرایەتییەکە بووە و ئەوی تر بەرپرسی ئیداری بووە. لەکاتی دەمەقاڵێکەدا پاسەوانەکە پێنج فیشەک دەنێت بە بەرپرسەکەوە.هێشتا دیار نییە کە رووداوەکە لەسەر چی بووە.

بابهتی پهیوهندیدار