دوو خوێندنگا لە سنووری دهۆک بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند

2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مامۆستایانی خوێندنگای مێرسیدا لەسنوری قەزای شێخان ووانەبێژانی خوێندگایەکی ئاکرێ بایکۆتی هوڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند.
ئەمرۆ دووشەممە، وانەبێژانی خوێندنگای گوڕانکێی بنەڕەت لەسنوری قەزای ئاکرێ بایکۆتی هوڵەکانی خوێندنیان ڕاگەند و داواکاری سەرەکییان دامەزراندن و پێدانی شایستە داراییەکانیانە .
ئومێد ئەمیر، وانەبێژە لە خوێندنگای گورانکێی بنەڕەت،کە پێنج ساڵە وانەبێژە بە هاوڵاتی وت"لە خوێندنگاکەمان هەشت وانەبێژ هەیە لەگەڵ چوار مامۆستای هەمیشەی، هەر بۆیە ئەمرۆ بایکۆتی هوڵەکانی خوێندنمانکرد".
وتیشی، " ئێمە لەمانگی 10داین هێشتا مووچەی مانگی ئەوتمان وەرنەگرتووە، جگە لەمەش پێنج ساڵە بە وانەبێژی دەوام دەکەین ، بێ هیوا بووین لە دامەزراندن"
هاوکات مامۆستایانی خوێندنگای مێرسیدا لەسنوری قەزای شێخان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.
خوێندنگای گورانکێی بنەڕەت 170خوێندنکاری هەیە، لەپولی یەکی سەرەتایی تا نۆی بنەرەتی و سەر بە بەرێوەبرایەتی پەروەردەی ئاکرێ یە .
ئومێد ئەمیر دەشڵێت"لەحەفتەیەکدا 20 بەشە وانەم هەیە، ئینجا بە400 هەزار دینار و چەند مانگێگ دوا ئەکەوێت، تاکە داواکاریمان دامەزراندنە وجارێ ناتوانم بڵێم تاکەی لەبایکۆت کردن بەردەوام دەبین ئەمە دەمێنێتەوە سەر هەڵویستی هاورێیەکانم"

