هەسەدە کوشتنی پێنج سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دو ئۆپەراسیۆنەیان لە نزیک بنکەی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای تەلتەمەری رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، بەهۆیەوە پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و دەیانی دیکە برینداربون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرپەچدانەوەی هێزەکانیان، بەرامبەر بە هێزەکانی تورکیا و ئەو هێزانەی دیکەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای سوریا بونیان هەیە، دو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامدا.

راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنانە رۆژی پینجشەممە ئەنجامدراون و "هەردوو بنکەی داگیرکاری تورک، بابولفەرەج و عەبدولحەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری شارۆچکەی تل تەمر بە ئامانجکراون، کە بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی داگیرکاری تورک و برینداربوونی 10ی دیکە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردو، هێزی ئاسمانی تورکیا، لە رێگەی فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە وتەی وەزارەتی بەگری ئەو وڵاتە، "30 بنکە و کۆگا و بیرە نەوت بەئامانجگیراون."

هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی  تورکیا، جارێکیتر وێستگەی کارەبای گەڕەکی مەیسەنونیان لە قامیشلۆ بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە ویستگەکە سووتا ودواتر کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی نزیک ویستگەی سوێدییەیان لە ناوچەی گرکێ لەگێ بۆردوومان کرد، لە هەمان کاتدا ویستگەی کارەبای ڕۆژهەڵاتی تربەسپییان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا ئاگری گرت و لە کار کەوت.

هەروەها کەمێک لە مەوبەر، گوندی ئوم ئەل کێفیان تۆپباران کرد، لە ڕۆژئاوای ناوچەی تلتەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار